بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاندێکی باڵا لە کونسوڵخانەی ئێرانەوە لە سلێمانی لەگەڵ حەمەی حاجی مەحموو ڕێبەری سۆشیاڵ دیمۆکراتی کوردستان دیدار و گفتوگۆیان کرد.
لە ئەو دیدارەدا شاندە ئێرانیەکە بە ئامادەبوون لەسەر گۆڕی شەهید عەتا، لە کەسایەتیە بەرچاوەکانی پارتی سۆشیاڵ دیمۆکراتی کوردستان، تاجە گوڵیان پێشکەش کرد و ڕیزیان لە شۆڕشەکانی ئەو پارتە کوردستانییە گرت.
ئەو دیدارە لە درێژەی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ئێران و هەرێم ئەنجام دراوە. ڕێزی شاندی ئێرانی لە شەهید عەتا و ڕێز بۆ شۆڕشەکانی پارتی سۆشیاڵ دیمۆکرات نیشاندەری جەختی ئێران لەسەر ڕێز بۆ فەرهەنگ و مێژووی سیاسی کوردستانە. ئەو هاوکارییە فەرهەنگی و سیاسیە دەتوانێت بەستێن بۆ هاوکاری زیاتر لە نێوان ئێران و هەرێم لە بواری جیاواز بێت.
Your Comment